عیراقی

حەلبوسی و پلاسخارت هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەرێم تاوتوێدەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی و پلاسخارت هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەرێم تاوتوێدەكەن
مەودا میدیا-

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق (یونامی) كۆبووەوە و باسیان لە هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەرێم كرد.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023 محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازیكرد لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.

بەپێی راگەیەندراوی تایبەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە، هەردوولا گفتوگۆیان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عیراقی كردووە.

هاوكات ژمارەیەك بابەتی تایبەت بە ناوچەكە تاوتوێكراوە، لەوانەش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كە بڕیارە كۆتای ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە هێشتا وادەكەی دیارینەكرا.

سەبارەت بە دید و بۆچوونی هەردوولا بەرامبەر پرۆسەی كاری كۆمسیۆن و دیارینەكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی كوردستان، لە راگەیەندراوەكەدا هیچ زانیارییەك نەخراوەتەڕوو.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە