عیراقی

ژنێک لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا منداڵی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا منداڵی بوو
مەودا میدیا - 
 
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایدەگەیەنێت لە هۆڵی تاقیکردنەوەکاندا دایکێک منداڵێکی بووە و فەرمانبەرانی هۆڵەکەش هاوکاربوون لە لەدایکبوونیدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023 کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند " لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا، لە پەروەردەی رەسافەی سێ، ژنێکی دووگیان لەناو هۆڵی تاقیکردنەوەکاندا منداڵێکی بووە".
 
باسی لەوەشکردووە "فەرمانبەران و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی هاوکاری دایکەکە بوون و ئاسانکارییان بۆ دایکەکە کردووە تاوەکو منداڵەکە لەدایک بێت، پیرۆزباییمان بۆ دایکی منداڵەکە هەیە و هیوای تەندروستی و سەلامەتیش بۆ منداڵەکە و دایکی دەخوازین".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان