عیراقی

لەبارەی تووشبوون بە "كۆرۆنای نوێ" تەندروستیی عیراق روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی تووشبوون بە "كۆرۆنای نوێ" تەندروستیی عیراق روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڤید ئێریس روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە وڵاتەكەدا هیچ تووشبوویەك تا ئێستا تۆمارنەكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاب-2023، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، هەتا ئێستا لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا هیچ تووشبوویەكی ڤایرۆسە نوێیەكی كۆرۆنا كە بە ئێریس ناسراوە، تۆمارنەكراوە.

لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسییشدا بەدر جەختیكردەوە، دروستبوونی ڤایرۆسی نوێ و گەشەسەندووی جیاوازی كۆرۆنا شتێكی ئاساییە، وەزارەتەكەشیان هۆشداریی دەدەن لەوەی ڤایرۆسە نوێیەكانی كۆرۆنا ئەگەری هەیە زیاتر مەترسییان هەبێت و ئەگەریش هەیە كەمتر لە كۆڤید مەترسیداربن.

ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوونی تێدانییە، بەڵام لە وڵاتانی جیهان هەیە و دەكرێت لەناو توێژی بەتەمەنان، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان یان ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە ڤایرۆسەكە زیاتر بڵاوبێتەوە.

روونیشیكردەوە، رێگەكانی خۆپاراستن هاوشێوەی كۆڤید-19 دەبێت دەستەكان بە پاكژی رابگیردرێن، دەمامك بەكاربهێندرێت و مەودای نێوان مرۆڤەكان كەمتر نەبێت لە یەك مەتر.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان