عیراقی

سه‌رۆك كۆماری عیراق: پێشێلكارییه‌كان له‌ توركیا قبووڵناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆك كۆماری عیراق: پێشێلكارییه‌كان له‌ توركیا قبووڵناكه‌ین
مه‌ودا میدیا -

له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بییه‌ و حه‌ده‌س، هۆشدارییدا به‌ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ له‌باره‌ی بۆردومان و پێشێلكارییه‌كانه‌وه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندا.

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌و دیمانه‌یه‌دا ده‌ڵێت: توركیا رۆژانه‌ به‌ناوی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌ بۆردومان ده‌كات و به‌ خاك و ئاسمانی هه‌رێمدا فڕۆكه‌كانی ده‌سوڕێنه‌وه‌، له‌كاتێكدا پارتی كرێكارانی كوردستان 45 ساڵه‌ له‌سه‌ر خاكی عیراقه‌.

له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌شڵێت: ئه‌و بۆردومان و پێشێلكارییانه‌ له‌ توركیا قه‌بوڵ ناكه‌ین و هه‌وڵیشده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵیدا له‌ رێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆردومانی كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان