عیراقی

كه‌شناسێك: عیراق ترسی دروستبوونی لافاوی نیه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسێك: عیراق ترسی دروستبوونی لافاوی نیه‌
مه‌ودا میدیا -

له‌دوای دروستبوونی لافاو له‌هه‌ریه‌ك له‌ لیبیا و میسر له‌ماوه‌ی رابردوودا، هاوكات باسی دروستبوونی لافاو له‌ یه‌مه‌ن و سوریاش له‌ناو ناوه‌نده‌ میدیاییه‌كاندا به‌ربڵاوه‌ و پرسیار له‌باره‌ی عیراقیشه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌باره‌ی عیراقه‌وه‌ كه‌شناسێك وه‌ڵامده‌داته‌وه‌.

محه‌مه‌د عه‌لی، كه‌شناسی عیراقیی له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای عیراقیی، مه‌ترسیی دروستبوونی لافاوی له‌ عیراق ره‌تكرده‌وه‌ و وتی: مه‌ترسیی دروستبوونی لافاو و گه‌رده‌لولی باران له‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور به‌ره‌و عیراق له‌ئارادا نییه‌ و بارانی به‌خوڕ به‌نداوه‌كانی عیراق پڕده‌كات له‌ باكوور و خۆرهه‌ڵات، به‌ڵام مه‌ترسیی روودانی لافاو له‌سه‌ر عیراق نییه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ وه‌رزی زستان، ده‌نگۆی دروستبوونی لافاو له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، مه‌ترسیی لای خه‌ڵك دروستكردووه‌، به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی لیبیا كه‌ 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان