عیراقی

سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ ئیتاڵیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ ئیتاڵیا
مه‌ودا میدیا - 
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ یاوه‌ری وه‌فدێكی حكومیی گه‌یشته‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ كۆڕبه‌ندێك سه‌باره‌ت به‌ خۆراك.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌تیف ره‌شید به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی جیهانیی خۆراك ده‌كات كه‌ له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت. 

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك كۆماری عیراق روونیكرده‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ عه‌باس جه‌بر عه‌لیاوی، وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق و جه‌بار فه‌ریح عه‌باس، په‌رله‌مانتاری عیراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری عیراق یاوه‌ری سه‌رۆك كۆماری عیراقن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیتاڵیا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان