عیراقی

زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر مافیان هەیە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر مافیان هەیە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر مافیان هەیە بەشداری هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 دەنگدەرن".

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "38 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان, بەڕووی دەنگدەراندا دەكرێنەوە".

بەپێی ئەوکاتەی دیاریکراوە، بڕیاره‌ له‌ 18ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌رێوه‌بچێت. 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان