عیراقی

كەنەدا هۆشداری دەدات.. "دەكرێت بێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت دۆخی ئەمنیی عیراق بشێوێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەنەدا هۆشداری دەدات.. "دەكرێت بێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت دۆخی ئەمنیی عیراق بشێوێت"
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا بە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی رادەگەیەنێت، لە گەشتكردن بۆ عیراق دووربكەونەوە و دەڵێت "ئەگەری ئەوە هەیە دۆخەكە بەرەو گرژی بچێت".

لە راگەیەندراوێكدا تایبەت بەو هاوڵاتییانەی كەنەدا كە لە عیراق دەمێننەوە، باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا هۆشداری داوە، ئەگەری ئەوە هەیە بێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت دۆخی ئەمنیی عیراق بشێوێت.

بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەكەشی جەختیكردووەتەوە، پێویستە لەسەریان دووربكەونەوە لە گەشتكردن بۆ عیراق و ناوچە سنووریەكانی، چونكە ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە هۆی "مردن"یان بەخۆی پێكدادانە بەردەوامەكانی ئەو ناوچەیە یان بۆردوومانی ئاسمانی لەلایەن گرووپە چەكدارییەكانەوە.

روونیشیكردووەتەوە، لە ناوچەكەدا بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی رۆژئاوا لەژێر هەڕەشە و مەترسیدان و دەكرێت كەسانی بیانی بەئامانج بگیرێن و بڕفێندرێت لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە.

هۆشداریشی داوە، دۆخی ئەمنیی ناوچەكە هێدی هێدی بەرەو خراپبوون دەچێت چونكە لە زۆرینەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست كێشمەكێش هەیە و چەكداران و تاوانبارانیش لەو پێكدادانانە بەشدارن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی 18 رۆژە لەنێوان ئیسرائیل - فەڵەستین رووبەڕووبوونەوەی سەخت هەیە و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوا سەبارەت بەو پرسە لە ناكۆكیدان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان