عیراقی

په‌رله‌مانتارێك داوای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێك داوای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی واشنتۆنه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ ناردنی 900 سه‌ربازی تر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ عیراقه‌وه‌ ده‌نگی داواكاریی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه‌. 

سعود ساعدی، په‌رله‌ماتتاری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و وه‌زیری دادی عیراق كرد، به‌مه‌به‌ستی كاركردن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق، وه‌بیریشی هێنایه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عیراق ساڵی 2020 ده‌نگیداوه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق كه‌ په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌، له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی ره‌سمیی عیراق بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ رۆژانی رابردوودا میدیای ئه‌مه‌ریكیی ئاشكرایكرد، كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ تایبه‌ت به‌ دانانی سیستمی به‌رگریی له‌ خاكی عیراقدا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان