عیراقی

دۆسیه‌ی حزبی به‌عسی عیراق له‌ دادگا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆسیه‌ی حزبی به‌عسی عیراق له‌ دادگا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد، دۆسه‌ی حزبی به‌عسی عیراق یان دۆسیه‌ی 55 داواكراوی به‌عس كه‌ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی كردووه‌، جارێكی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ دادگاییكردن.

به‌گوێره‌ی لێدوانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق، كه‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودیی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ناو دۆسیه‌ی به‌عسدا لێكۆڵینه‌وه‌ و بڕیاری تایبه‌ت به‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسین هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ بابه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی عیراق و هیچ كه‌سێكیان لێبوردنی گشتیی یان تایبه‌ت نابێت بیانگرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوودا دادگای عیراق حه‌وت ساڵ زیندانیی به‌شێوه‌ی غیابیی بۆ ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسین بڕییه‌وه‌، به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ حزبی به‌عس.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان