گێتی

پاش سەرۆكایەتیكردنی وڵاتێكی زلهێز، بەرپرسێك دەبێتە پێشكەشكار

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاش سەرۆكایەتیكردنی وڵاتێكی زلهێز، بەرپرسێك دەبێتە پێشكەشكار
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمجارە وەك سیاسی نا، بەڵكو وەك پێشكەشكار دەگەڕێتەوە و لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە لەسەر شاشەكان دەبینرێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا كە بە "ترەمپی بەریتانیا" ناسرابوو، رایگەیاند لە تەلەڤزیۆنی جی بی نیوز دەستدەكات بە كاری پێشكەشكاری.

تەلەڤزیۆنی جی بی نیوز لەوبارەیەوە ئاشكرایكرد، جۆنسن وەك بەرهەمهێنەر و پێشكەشكار لە كەناڵەكە دەستدەكات بەكار و رۆڵێكی سەرەكیی دەبێت لە پەخشكردنی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش بە هەمانشێوە.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس جۆنسن دەڵێت "پێشكەشكاریی دەكەم و بڕوا و بۆچوونەكانم بە راستەوخۆیی دەخەمەڕوو لەبارەی هەموو شتێكەوە لە روسیاوە بۆ چین، جەنگی ئۆكرانیا و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانە".

بڕیارە بەرنامەكەی جۆنسن لە سەرەتای 2024ەوە دەستپێبكات بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی جی بی نیوز.

بۆریس جۆنسن یەكێكە لە سەرۆك وەزیرانە هەرە جێ مشتومڕەكانی بەریتانیا، تەمەنی 59 ساڵە و لەنێوان 2019 بۆ 2022 سەرۆك وەزیرانی بەریتان بووە، لەنێوان 2016 بۆ 2018ش وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان