عیراقی

سودانی وه‌ڵامی گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌داته‌وه‌: ته‌نها حكومه‌ت ده‌توانێت هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی وه‌ڵامی گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌داته‌وه‌: ته‌نها حكومه‌ت ده‌توانێت هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نێت
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی غه‌زه‌ له‌ عیراق، حكومه‌ت رایگه‌یاند، ته‌نها هه‌ڵوێستی ره‌سمیی عیراق ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌غدا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور رایده‌گه‌یه‌نێت. 

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆنگره‌ی باڵیۆزه‌كان له‌ عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، هه‌ڵوێست گه‌وره‌كان كاری حكومه‌تی به‌غدا و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و به‌پێی ده‌ستوور ده‌خرێته‌ڕوو.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، چه‌ندین گرووپی چه‌كداریی له‌ عیراقه‌وه‌ هه‌ڵوێستی جۆاوجۆریان سه‌باره‌ت به‌ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا خستووه‌ته‌ڕوو، به‌جۆرێك هه‌ندێكیان داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ده‌كه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان