گێتی

دادگا له‌ ترامپ تووڕه‌ ده‌بێت و میدیاش هه‌واڵێكی خۆشی پێده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا له‌ ترامپ تووڕه‌ ده‌بێت و میدیاش هه‌واڵێكی خۆشی پێده‌دات
مه‌ودا میدیا -

دادگاییكردنی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دادوه‌ر له‌ ترامپ تووڕه‌ بوو، به‌هۆی درێژدادڕییه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامه‌كانیدا و داوای لێكرد، به‌ به‌ڵێ یان به‌ نه‌خێر وه‌ڵامبداته‌وه‌ و هێنده‌ قسه‌كانی درێژنه‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ترامپ دادوه‌ری تۆمه‌تباركردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ رقی له‌ ترامپه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و مامه‌ڵه‌ ناكات، به‌ڵام دادوه‌ر پێی راگه‌یاندووه‌، وه‌ڵامی یاسایی بداته‌وه‌ و له‌ دروشمی سیاسیی دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ناو هۆڵی دادگادا.

هاوكات له‌گه‌ڵ دادگاییكردنه‌كه‌یدا، میدیای ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵێكی خۆشی دا به‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، به‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌پێش جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌بێت و له‌ پێنج ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێش بایدن ده‌كه‌وێت.

راپرسییه‌ك له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكیی و كۆلێژی سیینا له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ ترامپ له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ریزۆنا، جۆرجیا، میشیگان، نیفادا و په‌نسلڤانیا به‌ رێژه‌ی 3 بۆ 10% پێش بایدن ده‌كه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی داهاتوودا. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان