عیراقی

بڕیارە دوو خۆراك بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگانە زیادبكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارە دوو خۆراك بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگانە زیادبكرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە دوو بەرهەمی دیكەی خۆراكیی لە سەبەتەی خۆراكیی مانگانەدا زیادبكرێت بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق.

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عیراق ئەمڕۆ هەینی لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی عیراقی و لەبارەی سەبەتەی خۆراكی هاوڵاتییان وتی، بڕیاری دابەشکردنی پەنیر و شیر بەمزووانە دەدرێت.

بەپێی وتەكانی جەبار، ئەو پەنیر و شیرەی لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانە بڕیارە دابەشبکرێت، بەرهەمی ناوخۆیی نییە و  هاوردەدەکرێت.

هەتا ئێستا مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان لە عیراق پێكدێن لە؛  نیسک/فاسۆلیا، ، دۆشاوی تەماتە، لەتکەنۆک، برنج، شەکر، رۆنی شل (زەیت) و ئارد.

پێشنیازی زیادکردنی پەنیر، چا، شیر و ئاردی سفر سەرەتای تشرینی یەكەم خرایە بەردەم وەزارەتی بازرگانی، بەپێی وتەكانی موسەنا جەبار تەنها شیر و پەنیر لەو پێشنیارە بەرزكراونەتەوە بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەربدرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان