کوردستانی

دوو بانكی عیراقی لقیان لە هەرێمى كوردستان دەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بانكی عیراقی لقیان لە هەرێمى كوردستان دەكەنەوە
مەودا میدیا-

دوو بانكی عیراقی سەردانی بانكی ناوەندی عیراق لە هەرێمی كوردستانیان كردووە بەمەبەستی كردنەوەی لقیان لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێمیش زانیاری دەخاتەڕوو.

حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لە هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی رابردوو نوێنەری بانكی رەشید و بانكی رافیدەینی عیراق سەردانی ئێمەیان كردووە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری بۆ ئەوەی لقیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە رێنمونیمان كردون و زانیاریمان پێداون و رەوانەی لای وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كردون بۆ ئەوەی ئەوانیش شێوازی كردنەوە و مەرج و رێنمایەكانیان پێبدەن".

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لقی هەرێمی كوردستان هەروەها وتی "ئەو دوو بانكە پێویستە رەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەربگرن و لە حاڵەتی كردنەوەی لقیان پێویستە وەك هەر هاوڵاتیەكی تری عیراق هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان سودمەندبن لە وەرگرتنی قەرز كە ئەو بانكانە دەیدەن بە هاوڵاتیانی عیراقی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان