کوردستانی

ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

سبەی کاتژمێر 12:00ی شەو ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێر کۆتایی دێت و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ماوەکە درێژ بکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، بڕیارە وەزیری ناوخۆ ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێر درێژ بکاتەوە بەمەمەستی زیاتر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەربەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ تاوەکو 31 ئاداری 2020 درێژ بکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانە.

جێگای ئاماژەی، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی داوە لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێر و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان