کوردستانی

راگرتنی دەوامی قوتابخانەو فەرمانگەکان درێژ دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگرتنی دەوامی قوتابخانەو فەرمانگەکان درێژ دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی تا ١ی نیسانی مانگی داهاتوو درێژکردەوەو بەرپرسێکی پەروەردەش لەسەر درێژکردنەوەی راگرتنی دەوام روونکردنەوە دەدات.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا دەسەڵاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان یان درێژکردنەوەی راگرتنی دەوام لە دەستی وەزارەتی پەروەردەش نییەو پێویستی بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڵام تا قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە بە دڵنیایەوە راگرتنی دەوامی قوتابخانەکانی درێژدەکرێتەوە لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا".

وتیشی"  چونکە قەدەغەی هاتووچۆ درێژکراوەتەوە بە دڵنیایەوە راگرتنی دەوامیش درێژدەکرێتەوە بەڵام پێوستە شانەی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر بدات".

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ واتە درێژكردنەوەی راگرتنی دەوامی فەرمانگە و قوتابخانەكان".

بەپێی بڕیارەکەی شانەی قەیرانەکان رۆژی شەممەی داهاتوو راگرتنی دەوامی فەرمانگەو قوتابخانەکان کۆتایی دێت بەڵام بەهۆی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ راگرتنی دەوامی فەرمانگەو قوتابخانەکانیش درێژدەکرێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان