کوردستانی

ژمارەیەک بڕیاری نوێ بۆ دەروازە سنوورییەکان دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک بڕیاری نوێ بۆ دەروازە سنوورییەکان دەرچوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ھەرێمی كوردستان ژمارەیەک بڕیاری نوێی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان دەرکرد  بۆ ھاوردەكردنی خۆراك و كاڵا.

لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە هەرێمی کوردستان كە ئاراستەی دەروازەكانی كردووە تێیدا ھاتووە "لەپێناو بەرژەوەندی گەیاندنی پێداویستییە خۆراكییەكان و كاڵا پێویستەكان، بۆ ھاوڵاتییان لەم بارودۆخەی ئێستا چەند بڕیارێکمان داوە" ئەوانیش:

1-ئاسانكاری تەواو بكرێت بۆ داخڵ بوونی خۆراك و پاكەمەنییەكان و پێداویستییە پزیشكییەكان.

2-خواردەمەنییە وشكەكان (ماركەن و بریكاری بازرگانی یان ھێمای بازرگانیان ھەیە) دوای پێشكنین و وەرگرتنی نموونەی پشكنینی تاقیگەیی رێگە بدرێن لە حەرەمی گومرگی دەربچن و لە ژێر چاودێری گومرگدا و بە ھەماھەنگی و سەرپەرشتی پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكانی قەزا و ناحییەكان كاڵاكان لە كۆگای تایبەت دابنێرێن تا ئەنجامی پشكنینەكان دەردەچن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان