کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەواڵی هەندێک میدیا لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان.

د. جوتیار عادل،  وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد "ھاوڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی 26 ئاداری 2020 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان