کوردستانی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ستایشی زانكۆی سلێمانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ستایشی زانكۆی سلێمانی دەكات
مەودا میدیا-

لەپێناو ئەو هەوڵەی زانكۆی سلێمانی بۆ دروستكردنی پێكهاتەیەك كە كاری دەستنیشانكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا ئاسانتر دەكات، لیژنەی خوێندنی باڵا پیرۆزبایەكی ئاراستەی زانكۆی سلێمانی كرد.

تەها حەمەد، بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نامەیەكدا پیرۆزبايی لە زانكۆی سلێمانی كردووە بۆ دروستكردنی پێكهاتەیەك كە كاری پشكنین و دەستنیشانكردنی تووشبووانی كۆرۆنا خێراتر دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە "پیرۆزبای لە وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ستافی ئەكادیمی زانكۆكە دەكەین بۆ ئەو هەوڵەیان كە بۆ ئەو دۆخەی ئێستا زۆر گرنگ و بە بایەخ بوو".

رۆژی رابردوو ژمارەیەك پزیشك و پسپۆڕ لە زانكۆی سلێمانی پیكهاتەیەكیان دروستكرد كە بەهۆیەوە بەخێرایی تووشبووانی كۆرۆنا دەستنیشان دەكات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان