کوردستانی

هێزێكی سلێمانی كەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێكی سلێمانی كەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا-

بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، هێزەكانی پۆلیسی بەرگری شارستانی سلێمانی كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

رێكان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە ناوچەكەی گرتوەتەوە و بارانێكی بە خوڕ لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەبارێت بەهۆیەوە سەرجەم هێزەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم بنكەكانی بەرگری شاری سلێمانی لە گەڕەكان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان لە حاڵەتێكدا ئەگەر لافاو هەستاو ئاو رۆشتە ماڵی هاوڵاتیان".

باسی لەوەشكرد "تائێستا هیچ ماڵێك ئاو نەچوەتە ناوی و دەخوازین هیچ حاڵەتێكی لەو شێوەیە روونەدات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان