کوردستانی

ژووری ئۆپەراسیۆنەكان راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژووری ئۆپەراسیۆنەكان راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی قەزای كەلار لەكۆبونەوەكەدا سوپاسی پابەندبوونی دانیشتوانی سنوری ئیدارەی گەرمیانيكرد بۆ بڕیار و ڕێنماییەكانی تایبەت بە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێكی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان هاتووە "دەستخۆشی  لە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ و تەواوی كارمەندانی تەندروستی وپزیشكان و ئەو فەرمانگەخزمەتگوزاریانەكرا كە بەردەوامن لەخزمەتكردن، پێشنیاری ئەندامانی ژوری ئۆپەراسیۆن گفتوگۆی لەسەر كرا".

هەروەها "ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان چاوەڕوانی بڕیاری نوێی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ یان ئاسایكردنەوەی دۆخی ئێستای هەرێم ، ئیدارەی گەرمیان پێشنیاری خۆی گەیاندۆتە وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەخۆی دەبینێتەوە لە ڕێكخستنەوەی كاروباری"جوتیاران، پیشەوەران،كاسبكاران، چێشتخانەكان،نۆرینگەو دەرمانخانەكان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەهەرحاڵەتێكدا ئیدارەی گەرمیان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێی دەدرێت مامەڵە لەگەڵ سنورەكەی خۆی دەكات و قائیمقامیەتی قەزاكانی كەلا رو كفری ڕادەسپێرێت كاری لەسە ربكەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان