کوردستانی

بانگەوازێكی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستی-یەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگەوازێكی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستی-یەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لەو هاوڵاتیانەوە كە لە مانگی رابردوودا گەشتی دەرەوەیان كردووە بەخێرایی بچن پشكنین بكەن.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 15 شوبات، تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی".

ئاماژە بەوەشكراوە "دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان