کوردستانی

ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی گوندێک کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی گوندێک کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی گوندی ئیسڵاحی سەر بەناحیەی جەلەولا کرا و فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیش لە ناحیەی کوڵەجۆ رایدەگەیەنێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 لەلایەن چەکدارانی نەناسراوە 5 گولـلە هاوەن ئاراستەی سوپای عیراق کراوە لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا".

سەبارەت بە زیانەکانی وتی "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام گولـلە هاوەنێک بەر ماڵێکی مەدەنی کەوتووە کە خاوەن ماڵەکە ناوی (ئەبو شەعبان)ە تەنها ئۆتۆمبێلەکەی سوتاوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان