کوردستانی

قاچاخچیيەكانى هێنانەوەى هاوڵاتی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان گیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاچاخچیيەكانى هێنانەوەى هاوڵاتی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان گیران
مەودا میدیا-

لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ژمارەیەك هاوڵاتی كە لەرابردوو هاوڵاتیان لە ئێرانەوە بە قاچاخ هێناوەتەوە هەرێمی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی هەڵشۆ لە راپەڕین "هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی خۆپارێزی و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی رابردوو ژمارەیەك قاچاخچیان دەستگیركردووە كە هاوڵاتیان بە قاچاخ هێناوەتەوە لە ئێرانەوە بۆ سنورەكە".

لای خۆیەوە محەمەد فازیل، وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیان 23 هاوڵاتیە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت چونكە هاوڵاتی و كەلوپەلی قاچاخیان هێناوە".

هەروەها وتی "لە ماوەی رابردوو چەندین كەسی تر لە سنورەكە رێگریان لێكراوە و سنورداش كراونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان