کوردستانی

فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی تووشبوونی کارمەندێکی بە کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی تووشبوونی کارمەندێکی بە کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا رەتیدەكاتەوە، ھیچ كارمەندێكی ئاسایش لە فڕۆكەخانەكە تووشی كۆرۆنا بووبێت.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی ھەولێر هاتووە "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی ئەربیل بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل سەر لە بەری ئەم هەواڵانە رەتدەکەینەوە و هاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک تائێستا حاڵەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لە ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە توندترین شێوە ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەکەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر. بۆ راستی هەر بابەتێک تەنها پشت بە راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبەستین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان