کوردستانی

تەقینەوەیەك لە سنوری هەورامان روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەك لە سنوری هەورامان روویدا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەك لە سنوری گوندی هانەی دنی سەر بە ناحییەی بیارە روویداوە و بەپێی سەرچاوەكانی مەودا میدیا ئەو تەقینەوەیە لە نزیك سەربازگەیەكی پاسدارانی ئێران بووە.

زیاتر لە چەند سەرچاوەیەك ئەوەیان بۆ مەودا میدیا دوپاتكردەوە، تەقینەوەكە بەهێز بووە و لە سنوری گوندی هانەیدن لە نزيك شاخی هانەی تا كە هاوسنورە لەگەڵ كۆماری ئیسلام ئەو تەقینەوەیە روویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان باس لەوەدەكرێت  ئەو تەقینەوەیە لە نزيك سەربازگەیەكی سوپای پاسداران لە روویداوە، لە ناوچەیەك كە پێی دەوترێت رێگا سورە و دەكەوێتە نزیك گوندی هانەی دن.

فەخرەدین عەبدوڵا، ئامر لیوای سێی پاسەوانی سنور وێڕای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی مەودا میدیا هاوكات وتی "تەقینەوەكە لە شاخێكی نزیكی گوندی هانەی دن بووە و بەپێی زانیارییەكانی ئێمە مینێكی كۆن بووە، تەقیوەتەوە بە  دوو هاوڵاتی دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و كە بۆ گیایی بەهارە سەردانی شاخەكەی كردووە ".

وتیشی "بەهۆیەوە یەكێك لە هاوڵاتییەكان گیانی لە دەستداوە و یەكێكی تریان بریندارەو قاچی پەیڕوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان