کوردستانی

هەواڵێكی خۆش لە تەندروستی دەربەندیخانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی خۆش لە تەندروستی دەربەندیخانەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێكی مەترسیداری تووشبوو بە كۆرۆنا لە ناوچەكەمان نییە و دەشڵێت، دۆخەكە لە كۆنترۆڵدایە.

سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی دەربەندیخان زۆر ئارام و جێگیرە، هاوڵاتیان پابەندن، هیچ حاڵەتێكی نوێ لە سنورەكە تۆمارنەكراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە تەواوی سنوری دەربەندیخان تەنیا 13 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانە ماونەتەوە و ئەوانیش تەندروستیان زۆر جێگیرەو لە چەند رۆژی داهاتوو دە
گەڕێنەوە ناو كەسوكاریان".

وتیشی "هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە لە سەركەوتن نزیكین و كۆنترۆڵی ناوچەكەمان كردووە و هاوڵاتیانیش بمێننەوە لە ماڵەكانیان و پابەندی رێنماییەكان بن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان