راپۆرت
به‌دواداچوونێكى مه‌ودا میدیا هۆكارى قسه و لێدوانى ناڕاستى به‌رپرسان ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ناراستگۆیى و ورد نه‌بوون له لێدوان و قسه‌ى به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم، به جۆرێك هاوڵاتییان باوه‌ڕ و متمانه‌یان به هه‌واڵ و زانیارییه‌كان نه‌ماوه، مه‌ودا میدیا له به‌دواداچوونێكیدا كاریگه‌رى و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانى ئاشكرا ده‌كات، و چاودێرانى سیاسى و پسپۆڕانى ده‌روونیش باس له‌وه ده‌كه‌ن "به مه‌به‌ست و زۆر به ئاگاییه‌وه ئه‌و لێدوانانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه". و هاوڵاتییانیش ده‌ڵێن "یارى به هه‌ست و ژیانمانه‌وه ده‌كه‌ن".
مه‌سعود عه‌بدولخالق، چاودێرى سیاسی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هۆكار گه‌لێك هه‌ن، خۆى له بنه‌ڕه‌تدا سیاسه‌ت دوو به‌شه، به‌شێكى میكافیلییه و به‌شێكى راستگۆییه و شه‌رعی و مه‌بده‌ئییه، به‌شى زۆرى سیاسییه‌كانى كورد سه‌ر به قوتابخانه‌ى میكافیلین، كه راستگۆ نین و راست ناڵێن، ئه‌وه خاڵێكی گشتییه".
وتیشى "خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵات له كوردستان له ده‌ستى دامه‌زراوه‌یی و په‌رله‌مان و حكومه‌تدا نییه له ده‌ست خه‌ڵكانێكدایه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وانه‌دایه، بۆیه بێ زانیاریی له خۆرا و بێ بنه‌ما قسه ده‌كه‌ن، بۆیه قسه‌كانیان راست ده‌رناچێت".
ئه‌وه‌شى وت "خاڵێكى تر كه گرنگه ئه‌وه‌یه، له رابردوودا هه‌ر به‌ڵێنێكیان دابێت راست ده‌رنه‌چووه و ئیتر خه‌ڵك باوه‌ڕى به‌و قسه دووبارانه نامێنێت".
له باره‌ى ئه‌وه‌شى كه زانیاری‌یان نییه بۆچى لێدوان ده‌ده‌ن؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "زۆرجار فشارى حزب و جارى وایه ئاڕاسته كراون، یان جارى وایه خه‌ڵكانێكیان گرتووه له ئاستى خواره‌وه و پاداشتى 15 بۆ 20 هه‌زار دینارێكیان پێده‌ده‌ن و به‌س بۆ درۆ كردن و دوور كه‌وتنه‌وه له راستگۆیى، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش ترسێكیان هه‌یه جارى وایه له خۆیانه‌وه و له خۆرا قسه ده‌كه‌ن، كه من به‌دیم كردووه به شه‌ویان وتوه رۆژ و به رۆژیان وتووه شه‌و، یان رشیان كردووه به سپی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌جۆرێك هه‌تا كه‌سه‌كانیش كه له ئاستى مه‌كته‌ب سیاسی و وه‌زیر و گه‌وره‌تریشن، خۆیشیان باوه‌ڕیان به‌و كاره نییه و ده‌زانن راست نییه، به‌ڵام له ترسى سه‌رووتر، ئه‌و قسه و لێدوانانه ده‌ده‌ن".
هاوكات له رووه ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، دكتۆره شیرین حسێن، پسپۆڕى ده‌روونى و مامۆستاى زانكۆ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به دڵنیاییه‌وه هه‌ر بابه‌ت و هه‌واڵێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كاردانه‌وه و كاریگه‌رى له سه‌رمان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆره هه‌واڵه ناڕاستانه كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له سه‌ر ده‌روونى هه‌ر تاكێكى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش كه كورد بێت و ده‌بێته هۆى ناسه‌قامگیرى ده‌روونى و متمانه نامێنێت ته‌نانه‌ت به راستییه‌كانیش، ئه‌وه‌ش لێكه‌وتى ئه‌وه‌ى ده‌بێت ئیش و كاره‌كان ناڕوات، ئه‌و ئیشه‌شى كه ده‌كرێت به باشى به‌رێوه‌ناچێت".
وتیشى "من وا پێشبینى ده‌كه‌م زۆر به ئاگاوه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن و باش ده‌زانن چی ده‌كه‌ن و چى ده‌ڵێن، كه‌واته ئه‌مانه له رووى سایكۆلۆژییه‌وه زۆر به جوانى خه‌ڵكیان گرتووه و به ئاگاییه‌وه ئیش له سه‌ر هه‌موو تاكێك و فه‌رمانبه‌رێك ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له پێشوودا مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران هه‌وڵیان ده‌دا داواى پله به‌رزكردنه‌وه و ئیشى باشتر و خزمه‌تگوزارى زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا واى لێهاتووه هیچ كه‌سێك داواى هیچ شتێك ناكات، جگه له‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى له كاتى خۆیدا پێبدرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌م دۆخه كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ناكات؟ ئه‌و پسپۆڕه‌ى ده‌روونناسى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به ئه‌نقه‌ست وا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرێت و كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بیر له سیاسه‌ت نه‌كه‌نه‌وه و كاتیان نه‌بێت بیر له هه‌ڵه‌ى سیاسی بكه‌نه‌وه، شێوازێك دروست كراوه كه تاك ئه‌وه‌نده بیرى لاى شته بچووكه‌كان و سه‌ره‌تاییه‌كان بێت، ئه‌وه‌نده بیرى لاى شتى گه‌وره و گرنگه‌كان نه‌بێت".
پ ح ع

بیروڕا