ئابووری
هه‌رێم پاره‌ى نه‌نارد و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقیش بڕیارى نه‌دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌دا.
له‌كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان داهاتى ناوخۆى بۆ مانگى نۆى ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى بۆ مانگى نۆ نه‌دا.
پێویست بوو هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بخاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى نه‌كرد و به‌هۆیه‌وه حكومه‌تى عیراقیش باسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى نه‌كرد.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى ده‌كرێت به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئه‌وپه‌ڕى سته‌مكردنه، دوو مانگه مووچه‌یان دواكه‌وتووه، ئێستاش چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ن هه‌رێم پاره بنێرێت، به‌ڵام داهاتى ناوخۆى نه‌ناردووه و به‌غداش بڕیارى ناردنى پاره‌ى نه‌داوه".
باسى له‌وه‌شكرد "ناكرێت هه‌موو مانگێك فه‌رمانبه‌ران بكرێنه قوربانیی نه‌ناردنى داهاتى ناوخۆ و نه‌ناردنى پاره له لایه‌ن به‌غداوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاویان له‌وه‌بوو پێش هه‌ڵبژاردن كه 11ى مانگ ده‌كات، مووچه‌ى مانگى نۆ وه‌ربگرن، به‌ڵام ئۆمێدى دابه‌شكردنى مووچه كه‌مبووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له‌و دوو رۆژه‌دا هه‌رێم داهاتى ناوخۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كات.
ع
بیروڕا


