کوردستانی
سبەینێ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەعدی ئەمحەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەکەن"
ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی کابینەی نوێی هەرێم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی كوردستان".
وتیشی "ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەک ئەندامێک بۆ وەفدی یەكێتی زیادكراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/10/20، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام تاوەکو ئێستا پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهاتووە.
ب ح

بیروڕا