کوردستانی
ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێشخەرییەكی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێشخەرییەكی 10 خاڵی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سوریا راگەیاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و دیمەشق لە بەرژەوەندی گەلی سوریایە و دەستپێشخەرییەكەش بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێیە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بە بەشداریی سەرجەم لایەنەكان لە دیمەشق سازبكرێت و پرۆسە سەربازییەكان رابگیرێن و پارێزگاریی لە پێکهاتەکانی سوریا بکرێت".
باسی لەوەشکردووە "پێویستە ژنان بەشداریی كارایان لە پڕۆسەی سیاسیدا هەبێت ، هەروەها یەكێتی و سەروەری خاكی سوریا لە پەلامارەکانی توركیا و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئەنکەرە بپارێزرێت".
وتیشی "پێویستە سامان و داهاتی سوریا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشبكرێت و گرەنتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆزێدی خۆیان بكرێت".
ب ح

بیروڕا