کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان لە مامەلەکردن بە سیمکارتی تۆمار نەکراو بەدووبگرن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمار نەکراو سزاکەی سێ ملیۆن دینارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هاوڵاتییان سیمکارتی تۆمارکراو و بەناوی خۆیان لە بازاڕەکان نەفرۆشنەوە و چونکە سیمکارتەکان بەشێکە لە ناسنامەکانیان".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت دوکاندار و کاسبکارانی بواری مۆبایل دووربکەونەوە لە مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمار نەکراو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan