کوردستانی
دواى 21 ساڵ له كینیاوه ههواڵى دایه كهسوكارهكهى كه زیندووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
دوای 21 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی، سەیفوڵا حسێنی تهمهن 47 ساڵ، لە ئەفریقاوە هەواڵی دایە کەسوکارەکەی لە رانیە، کە زیندووە و لە ژیاندا ماوە و دەگەڕێتەوە ناویان.
سەیفوڵا حسێن، هاوڵاتییەکی شارۆچکەی سەروچاوەیە لە ئیدارەی راپەڕین، لەدایکبووی ساڵی 1977ه، لە ساڵی 1996، بڕیار دەدات بەرەو ئەوروپا بچێت و ئەو رێگایە دەگرێتە بەر، بەڵام لە ساڵی 2003 لە وڵاتی کینیا بێسەروشوێن دەبێت و سۆراغی نامێنێت.
دوای 21 ساڵ، تەکنەلۆجیا بووە ئەو ئامڕازەی سەیفوڵا و کەسوکارەکەی بۆ یەکەمجار رووخساری یەکتر ببیننەوە و لەرێگای ڤیدیۆوە قسەیان کرد، سەرجەم رێکارەکان بۆ گەڕاندنەوەی لە ئەفریقاوە دەگیرێنە بەر.
کەسوکارەکەی باس لەوە دەکەن، لە ساڵی 2003 لە کینیا بێسەروشوێن بوو و دەنگ و هەواڵی نەما، هونەر برای سەیفوڵایە و دەڵێت، دوێنێ پیان وتراوە کە براکەی لە ژیاندا ماوە و لە ئەفریقا زیندانی کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی، دوێنێ یەکشەممە، پێی راگەیاندوون، براکەیان زیندووە و لە ژیاندا ماوە، بەدرێژایی ئەو 21 ساڵە لە زینداندا بووە.
ع
بیروڕا



