کوردستانی
رۆژئاواى كوردستان ههڵوێستى خۆى لهسهر قسهكانى جۆلانى راگهیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پەیەدە وێڕای ئەرێنی لێکدانەوەی قسەکانی ئەم دواییەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جەولانی لەسەر کوردەکان، پیى وایه بەشداریکردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەی گواستنەوەی دەسەڵات له سووریاى نوێ گرنگه.
پەیەدە له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه "بەشداریکردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەدا و بۆ سووریای نوێ زۆر گرنگە".
باس لهوهشكراوه "بە وردی قسەکانی محەمەد جۆلانیمان لەسەر کورد و پرسی کورد لێک دایەوە کە وتوویهتى "کوردەکان بەشێک لە وڵات و خەڵکی سووریان و ئاماژەی داوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئێمە وەکوو پەیەدە ئەو لێدوانە بە هەند وەردەگرین".
ئهوهش خراوهتهڕوو "کوردەکان لە سیاسەتەکانی حکومەتی بەعس خەساری زۆریان بەرکەوتووە، هەروەها داوای راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نیشتمانی سووریا کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بنی کرد".
ع
بیروڕا



