کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم بۆچى هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه، فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو، به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان ده‌سوڕێته‌وه و دوكه‌ڵ له‌دواى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمیش هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه.
هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى و دامه‌زراوه‌یه‌ك و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌كى له‌باره‌ى ئه‌و فڕۆكه‌و ئه‌و دوكه‌ڵه‌ى كه ده‌یكاته ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى هه‌یه شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا به‌بێ بوونى زانیاریی هه‌ریه‌كه‌یان و به جۆرێك باس له‌و دوكه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان به شتێكى ئاسایی و هه‌ندێكیشیان به مه‌ترسییدار باسى ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى دروستكردووه لاى خه‌ڵك هه‌تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ قسه‌و هه‌ڵوێستێكى نه‌بووه و به یه‌ك ئاماژه‌ى بچوكیش باسى نه‌كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌و فڕۆكه هى ناوخۆ نییه و نازانرێت سه‌ر به چ وڵاتێكه و ئامانجى چییه له به‌ردانه‌وه‌ى ئه‌و دوكه‌ڵه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتوون "فڕۆكه‌كه هی یه‌كێك له وڵاتانى دراوسێى عیراقه، توركیا یان ئێران، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كێشانى ئه‌و هێڵ و به‌ردانه‌وه‌ى ئه‌و دوكه‌ڵه به ئامانجێكه و به‌ڵام هیچ پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى و مه‌شقێك له ئارادانییه و فڕۆكه‌كه‌ش هێنده به‌رزه كه ئه‌سته‌مه به چاویش ببینرێت".
ع
بیروڕا



