کوردستانی
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: چاره‌سه‌رى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، بابەتی ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌ردایه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند "پرسى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بابه‌تێكى گرنگه، له ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردندایه، تاوانى هاوڵاتیی نییه كه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كڕیووه".
وتیشى "ده‌بێت له‌سنوره‌كانه‌وه رێكار به‌رانبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بیگیرێته‌به‌ر و رێگه نه‌درێت هاورده بكرێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته به‌شێوه‌ى دادپه‌روه‌رانه ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ربكرێت، نابێت ببینه هۆكارى زیانگه‌یاندن به هاوڵاتییان، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به سه‌دان هه‌زار خێزان هه‌یه و ناكرێت زیانیان پێ بگات".
ع
بیروڕا



