کوردستانی

کەشی پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشی پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت".  

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت  و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ". 

سه‌باره‌ت به‌ سبەی چوار شەممەش، رایگه‌یاندووه‌ "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 13

سلێمانی: 12

دهۆک: 12

کەرکوک: 15

هەڵەبجە: 13

زاخۆ: 13

حاجی ئۆمەران: 5 

سۆران: 9

گەرمیان: 17 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan