کوردستانی

گەشتوگوزاریی هەڵەبجە ئامادەکاریی بۆ ساڵی نوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتوگوزاریی هەڵەبجە ئامادەکاریی بۆ ساڵی نوێ دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئامادەکاریی بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی ساڵی نوێ بۆ پارێزگاکە خستەڕوو.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاریی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوکاریی تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، ناحییەکان و شارەوانییەکان هەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاریان راسپاردووە کە پێشوازیی لە گەشتیاران بکەن و کارئاسانییان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "چەند تیمێکیان وەک چاودێر لە ناوچە گەشتیارییەکان پێکهێناوەو سەردانی مەیدانییان هەیە، پێشبینی دەکەن ژمارەیەکی باش لە گەشتیارانی ناوخۆیی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان بکەن".

وتیشی "بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ ساڵی نوێ هیچ جۆرە چالاکییەکیان نییە".

ب ح



Qaiwan
Qaiwan