کوردستانی

تورکیا رێککەوتنی ئاگربەستی لە کۆبانێ پێشێلکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا رێککەوتنی ئاگربەستی لە کۆبانێ پێشێلکرد
مەودا میدیا-

تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئەنکەرە لە سوریا رێککەوتنی ئاگربەستیان لەگەڵ هەسەدە پێشێلکرد و باشووری کۆبانی بۆردومان  دەکەن.

مێرخاس عەفرینی، رۆژنامەنووس لە شاری کۆبانێ  بە مەودا میدیای راگەیاند "سوپای و تورکیا و گرووپە چەكدارەكانی سەربە تورکیا، بە چەکی قورس بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانی بۆردومان دەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە و گەمارۆی بەنداوەکەیانداوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاش بە بەردەوامی بەسەر بەنداوەکە و پڕدی قەرەقۆزاخدا دەسوڕێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجی سەربە هێزەکانی سوریای دیموکرات، وەڵامی هێرشەکەی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان دەدەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 2024/12/17، ماسیۆ تویلەر، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "واشنتۆن بۆ ماوەی هەفتەیەك ئاگربەستی لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و تورکیا درێژكردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ توریكا و چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە سوریا پەلامارەکانیان بۆ سەر كۆبانێ دەستپێكردەوە".

ب ح


Qaiwan
Qaiwan