کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ داوای دەرهێنانی کارتی نیشتمانیی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندەکانی دەکات هەرکەس کارتی نیشتمانی نییە پەلە بکات لە دەرهێنانی چونکە کاریگەریی لەسەر مووچەکانیان دەبێت.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ "نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووەو داوا دەکات، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندەکانیان ئاگادار بکەنەوە ئەگەر کارتی نیشتمانییان نییە بەزووترین کات دەریبکەن، چونکە کاریگەریی لەسەر مووچەکانیان دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەر کەسێک بە هەر هۆکارێک دەستی ناگاتە بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆی بەتایبەت فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140 ئەوا دەتوانن سەردانی بەشی تۆمار بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی هەولێر یان دهۆک بۆ ئەوەی بە خێرایی کارەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەبوونی کارتی نیشتمانیی بەشێکە لەو داواکاریی و پێداوییستییانەی کە بەغدا داوایکردووە و کاریگەریی لەسەر مووچەی هەر کەسێک دەبێت کە کارتی نیشتمانیی نەبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە "نزیکەی ساڵێکە وەزارەتی دارای عیراق چەندین رێوشوێنی بۆ زانینی ژمارەی راستەقینەی مووچەخۆرانی هەرێم گرتووەتەبەر، لە ئێستاشدا هەبوونی بایۆمەتری و کۆدی بێ هاوتای (UPN) بەشێکن لە مەرجەکانی بەغدا بۆ هەر مووچەخۆرێک.
ب ح

بیروڕا