کوردستانی
لە ئاکرێ کەسێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ئاکرێ شەڕ لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەیەک روویدا دوو قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/18، بەهۆی شەڕە تەقە لە قەزای ئاکرێ، کەسێک بەناوی عەممار سەلام تەمەن 25 ساڵ کوژرا و کەسێکی تریش کە ناوی سنار قادوە و تەمەنی 50 ساڵە برینداربووە.
بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تەرمی کوژراوەکەش لە پزیشکی دادوەرییە.
شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تۆمەتبارەکان هەڵهاتوون و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەن.
ب ح

بیروڕا