کوردستانی
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرەکان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانیی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین دەستیانبەسەر دوو دەبەی (35) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید )دا گرتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەوی 2024/12/17، لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگریی پێشوەخت و لە ئەنجامی بەدوواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ناحیەی ژاراوە دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیران".
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکان دوو دەبەی (35) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید )یان پێبووەو بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ هەولێر".
وتیشی "لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (25) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا