کوردستانی

مەزڵوم کۆبانێ: هیچ پەیوەندییەکی سیاسیمان لەگەڵ تەحریر شام نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم کۆبانێ: هیچ پەیوەندییەکی سیاسیمان لەگەڵ تەحریر شام نییە
مەودا میدیا-

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "هیچ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ئارادا نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاگربەستێکی هەفتەییان هەیە کە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەن لە رێگەی هاوبەشەکانیانەوە بەدەستهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەییە".

ئەوەشی خستەڕوو "پەیوەندییان لەگەڵ تەحریر شام سنووردار و بۆ هەماهەنگی ئەمنیی بووە، تەنها بۆ ئەوەی رووبەڕووی یەکتر نەبنەوە".

باسی لەوەشکرد "هیچ پەیوەندییەکی سیاسییان لەگەڵ تەحریر شام نییە و تاوەکو ئێستا هیچ وەفدێکیان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئە گرووپە سەردانی دیمەشقی نەکردووە".

وتیشی "دەستیپێکردنی گفتوگۆی سیاسیی لەگەڵ تەحریر شام بە تەواوی پەیوەستە بە لایەنی ئەوان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan