کوردستانی
شەپۆلێکی به‌فر و بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەینێ هەینی 20/12/2024، شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش بۆ سێ پله به‌رزده‌بنه‌وه.
سبەینێ هەینی 20/12/2024، شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش بۆ سێ پله به‌رزده‌بنه‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زایی بواری كه‌شناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به پلەی لاواز بۆ مام ناوه‌ند ده‌گرێته‌وه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانی هه‌ینی شه‌ممه، هه‌رێمی كوردستان دەكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكی دابارینه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ریای سووره".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌م شه‌پۆله زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌رمیان و سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك ده‌بێت به‌كاریگه‌ریی مام ناوه‌ند دواتر ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و كۆیه‌و باشووری سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وە شەپۆلەکە له‌سه‌ر باكووری سنوری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی بادینان كاریگه‌ری به‌گشتیی لاواز ده‌بێت".
باسی لەوەشکرد "رێژه‌ی بارانه‌كه له زۆربه‌ی ناوچەکان زیاتر مام ناوه‌نده جگه له باكووری هه‌ولێر و بادینان له‌به‌شێك ئه‌و سنوورانه رێژه‌كه زۆر كه‌مه یان هه‌ر نابارێت، پله‌كانی گه‌رما له مه‌ودای شه‌پۆله‌كه به‌ڕێژه‌ی 1 تا 3 پله به‌رز ده‌بنه‌وه و خێرایی با له‌سه‌رخۆ بۆ مام ناوه‌ند ده‌بێت".
وتیشی"ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له‌ناوچه شاخاویه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه به‌ڕێژه‌ی كه‌م بۆ مام ناوه‌ند له‌به‌رزی 1300 و بۆ 1500 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه، رۆژی شه‌ممه‌ش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه به‌ره‌و كۆتایی دەچێت".
ب ح
بیروڕا



