کوردستانی
حکومەتی هەرێم شەڕی دەروونی لەگەڵ فەرمانبەران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی دووشەممە 16/12/2024، وەزارەتی دارایی هەرێم دوای 70 رۆژ لە دابەش نەکردنی مووچە، لیستی مووچەی مانگی 10ی بڵاوکردەوە، بەهۆی جیاوازی لەنێوان شارەکان، کاردانەوەی مامۆستایانی لێکەوتەوە.
دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان یارییەکی ناشیرین دەکات ئەویش بەرپاکردنی شەڕی دەروونییە لەگەڵ فەرمانبەران، بە دیاریکراویش فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، راپەڕین و شاری کۆیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەناوی هەژماری منەوە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری هەولێر و دهۆکی لە لیستی مووچە پێشخستووە کە ئەمە شەڕێکی دەروونی نەبێت لەگەڵ فەرمانبەرانی ئەم سنوورە هیچی تر نییە، ئەم هەنگاوەش فەرمانبەرانی هەرێم رق ئەستوور تر دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی حکومەتداریی لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، راپەڕین و شاری کۆیە 0٪، بە بەرنامە دەیەوێت سزای خەڵکی ئەم سنوورە بدات".
ب ح
ب ح
بیروڕا



