کوردستانی
دیدی یەکێتی بۆ شەراکەت جیاوازە لە پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتین و كێشه‌ی مووچه هه‌ر بڕ‌یارێك بدات وه‌ك یه‌كێتی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن، دیدی یه‌كێتی بۆ شه‌راكه‌ت له حكومه‌تی داهاتوو لەگەڵ پارتی جیاوازه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی جەخت لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە دەکاتەوە کە لە هەڵمەتی بانگەشەدا بە خەڵکی کوردستانی داوە و ئامانجێتی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و جیاوازیی لەنێوان پارێزگاکاندا نەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "یه‌كێتی له‌سه‌ر مافی مووچه‌خۆران بێده‌نگ نه‌بووه و له‌به‌غدا سكاڵایان تۆمار كردووه و چاوه‌ڕ‌وانی بڕ‌یاری دادگان، چونکە سەقامگیریی ئابووری و ئەمنیی ئامانجی یەکێتییە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و کاری لەسەر دەکەن".
باسی لەوەشکرد "یەکێتی لەسەر بژێوی ژیانی خەڵک هەرگیز بێدەنگ نەبووە، بەڵام دەکرێت لەئێستادا کە لایەنەکان لە قۆناغی دانوستاندان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم رەچاوی هێمنی و ژینگەیەکی باشتری سەقامگیری کردبێت".
وتیشی "ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وایکردووە کە هیچ لایەنێک بە تەنها نەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت، ئەمەش پێکهێنانی حکومەتی قورس‌تر کردووە، بەڵام یەکێتی پێی باشە هەنگاوەکان هێواش بن و ئەنجامی باشیان هەبێت، بۆیە پەلەمان نییە لە پێکهێنانی حکومەت".
ب ح

بیروڕا