کوردستانی

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی (حجز الالكترونی) سكانی ئەم (QR) بكەن ئەم باركۆدەكە كارا دەبێت و بەردەستە تاكو شوێنی حجز نامێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نرخی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە و ئەگەر (حجز الكترونی) هەبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر (حجزی) ئەلەكترۆنیت نەبێت پێویستە 100 هەزار دینار رسوومات زیادەبدەیت ، لەگەڵ 91 هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەكە و كۆی گشتی 191 هەزار دینار دەكات، بۆیە باشترە (حجزی الكترونی) بكەیت تاوەكو تەنها 91 هەزار دینار بێت".

باسی لەوەشکردووە "پێویستە هاوڵاتییان بەپێی كاتی دیاریكراوی خۆیان كە بە نامەی ئەلیكترۆنی بۆیان دیاریكراوە سەردانیان بكەن، واتە كاتژمێر و كاتی حجزی ئەلەكترۆنییەكەیان لە چ كات و بەروارێكدا بوو،ئەوا لەو كاتەدا سەردانیان بكەن و بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا مامەڵەكانتان بۆ راییبكرێت".

وتیشی "تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانیی و کارتی زانیاریی رەسەن ( اصلي ) دەکرێت، واتە کار  بە (صورة قيد الكتروني) پێناسی باری شارستانی ، رەگەزنامەی عیراقی ) ناکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan