کوردستانی

مەزڵوم كۆبانێ: ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم كۆبانێ: ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک
مەودا میدیا-

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند "ئەگەر ئاگربەستێكی تەواو جێبەجێ كرا و كۆتایی بەشەڕ هات، ئەوان كار لەسەر گەڕانەوەی ئەو شەڕڤانانە دەكەن كە خەڵكی سوریا نین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی 2014 چەکدارانی کورد لە ئێران، عیراق و تورکیاوە هاتونەتە سوریا بۆ ئەوەی هاوکارمان بن و بەشێكیان گەڕاونەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بە هاوکاریی ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر شەڕڤان هاتوونەتە سوریا هاوکاریی هەسەدەیان کردووە لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەڵام لەئێستادا بەشێکی زۆریان گەڕاونەتەوە".

باسی لەوەشکرد "ئێستا سوریا لە دۆخێکی جیاوازدایە، قۆناغی سیاسیی دەستپێدەکەن، پێویستە سورییەکان خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ئیدارەیەکی نوێ دابمەزرێنن".

وتیشی ""تورکیا و گرووپە چەكدارەکانی هاوپەیمانی لە سوریا، لەسەر سنوور ئامادەکاریی بۆ پەلاماردانی شاری کۆبانی دەکەن، ئەوەش وایکرد هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشنیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە بکات، ناوچەکە لە دەستی هێزێکی ئاسایشی ناوخۆدا دەمێنێتەوە و هێزەکانی ئەمریکاش ئامادە دەبن بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم ناوچەیە، بە مەرجێک ئاگربەستێکی تەواو هەبێت".
 
ب ح
Qaiwan
Qaiwan