کوردستانی
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە رۆژئاوای کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای پەیامەکەی ئەمڕۆی مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی هەوڵەکانی داعش بۆ پەلاماردانی زیندانەکان و کەمپەکان کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی تێدا زیندانیکراوە، ئەمەریکا هێز و کەرەستەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد.
کەناڵی سکای نیوز رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە دەروازەی وەلیدی هاوسنووری سوریا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە رۆژئاوای کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "کاروانەکە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی و بارهەڵگر و چەکی قورس و مامناوەند پێکهاتووە و راستەوخۆ هێزەکە چوونەتە پارێزگای حەسەکە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا هەڕەشەی پەلاماردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) پێشنیاریکرد ئاگربەستێکی گشتیی بکرێت لەژێر چاودێری ئەمەریکا ئەوانیش ئامادەن ناوچەیەکی بێچەک لە کۆبانێ درووستبکەن، بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان.
ب ح

بیروڕا